کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بایه‌خ نه‌دانی ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ كێشه‌ی گوندنشینانی سۆنقور

گوندنشینانی ده‌وروبه‌ری به‌ندئاویسۆله‌یمان شای شاری سۆنقوری سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان،  ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی مانگی گوڵان، له‌ ئاست وشكبوونی ئه‌و به‌ندئاوه‌ و له‌ ناوچوونی به‌رهه‌مه‌ كشتووكاڵییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ده‌ریاچه‌ی پشتی ئه‌و به‌ندئاوه‌ به‌ ته‌واوتی وشكی كردووه‌ و بووه‌ته‌ ناوه‌ندێكی خۆڵبارین بۆ ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ر و به‌ هۆی بێئاوی زه‌وییه‌ كشتووكاڵییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ وشكبوون و ناڕه‌زایه‌تی گوندنشینانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.  به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ هاووڵاتییان، میدیاكانی ڕژیم ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی ڕاپورتێكیان له‌سه‌ر سه‌رڕێژكردنی ئاوی ئه‌و به‌ندئاوه‌ بڵاو كردبوو كه‌چی پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌كساڵ به‌ ته‌واوه‌تی وشكی كردووه‌ و هیچ یه‌ك له‌ به‌ڵێنه‌كانی ڕژیم بۆ دابین كردنی ئاوی ئه‌و سه‌ده‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ئاست گرانی ده‌رمان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی میاندووئاو و مهاباد

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌شاری ورمێ

komalah

ڕووخانی ماڵی هاووڵاتیانی بۆکانی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە

komalah

ئه‌شكنجه و ئازاری “خه‌یجه میهدی پوور” له‌ زیندانی ئیلام

komalah

باروودۆخی خراپی په‌نابه‌رانی كورد له‌ وڵاتی له‌هستان

komalah