به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه شاره‌وانی بۆكان زبڵ و خاشاكی ناوچه په‌راوێزنیشنیه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌ی كۆنه‌كردۆته‌وه و كاتێك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا ده‌گرن، وڵامی گله‌یی و گازنده‌ی خه‌ڵك ناده‌نه‌وه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ماوه‌ی حه‌فته‌یێكه زبڵ و خاشاک و پاشماوەیەکی زۆر لەبەردەم درگای ماڵان‌دا کەڵەکە بووە و شارەوانی بۆكان هیچ بایه‌خێك به ته‌ندرووستی خه‌ڵك نادات. کۆنەکردنەوە و فڕێنەدانی زبڵی نێو شاری بۆکان، ئەگەر بۆ زۆربەی دانیشتووانی ئەو شارە، جاروبار ببێتە کێشەیەکی گەورە، بۆ خەڵکی گەڕەکەکانی قەراخ شارەکە، کێشەیەکی هەمیشەییە. شەقام و کۆڵانەکانی ئەو گەڕەکانە قیرتاو نەکراون و تیمەکانی شارەوانی ناچنە ئەو گەڕەکانەی خزمەتگوزارییان بۆ دابین نەکراوە. شایانی باسه كه به‌شێك له دانیشتووانی ئه‌و شاره هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و كێشه‌یه بۆ ناكۆكی نێوان ئه‌نجومه‌نی شاره‌كه و سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌گه‌ڕێننه‌وه.