دوو ڕۆژ به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌وره‌ی یازدههمی مه‌جلیسی ئیسلامی، هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ نومایشی مه‌شرووعیه‌تی درۆیینی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ بایكۆتی به‌رینی ڕێكخراوه كرێكاریه‌كان، حیزب و ڕێكخراوه سیاسیه‌كان و ناوه‌ند و جه‌ریانه جۆراوجۆره‌كان له ئێران و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، خوێندكارانی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیاندا به درووشمی “نه سندووق، نه ده‌نگدان، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان“، هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریان سه‌باره‌ت به نومایشی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربڕی. زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی ڕاپرسی ته‌نانه‌ت ناوه‌نده‌كانی سه‌ربه ده‌وڵه‌تیش دانیان به‌وه داناوه كه هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ هێزنواندنی له‌و بواره‌دا، کاریگه‌ریه‌كی زۆر لاوازی بووه.
ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، ئه‌حمه‌د نادری سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی زانكۆی تاران ڕایگه‌یاند: “به‌پێی ڕاپرسی ئه‌م ناوه‌نده، له نیوه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی ڕێبه‌نداندا، ته‌نیا ٢ و ٢٤ سه‌دۆمی له‌سه‌د له خه‌ڵكی تاران له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن“. سه‌باره‌ت به‌و ڕاپرسیه، هه‌واڵنێریی حكوومه‌تیی فارس ڕایگه‌یاند كه ٩٣ له‌سه‌دی ئه‌و كه‌سانه‌ی وا له‌و ڕاپرسیه‌دا به‌شداریان كردووه، له باروودۆخی ژیانی خۆیان و ئیداره‌ی حكوومه‌ت ناڕازی بوون. كه‌وابوو بێ گومان، ژماره‌ی به‌شداربوان له‌وه‌ی كه ئه‌و ڕاپرسیانهش بهرئاوردیان كردووه كه‌متر ده‌بێت و ڕۆژ له دوای ڕۆژ كۆمه‌ڵێكی زیاتر، ئه‌و گاڵته‌جاڕیه بایكۆت ده‌كه‌ن. زۆرێك له خه‌ڵكی ناڕازی هه‌ر له دواڕۆژی كوشتاری مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه ڕاشكاوانه ڕایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم بایكۆت ده‌كه‌ن.
نومایشی هه‌ڵبژاردنی ئێستا ئه‌وه‌نده بێ ئابڕوویانهیه كه ته‌نانه‌ت ئه‌و ئیسلاح ته‌ڵه‌بانه‌ی كه به‌رده‌وام به‌شێكی چالاكی ئه‌و نومایشه بوون، لهوساڵدا به‌هۆی ڕه‌دی سه‌لاحیه‌ت كرانیان له لایه‌ن شۆڕای نیگه‌هبانه‌وه، به زمانی بێ زمانی، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان ڕاگه‌یاندووه. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه، له كوردستانیش ڕۆژی سێشمه‌ممه، ١٧ كه‌س له شاره‌كانی ئۆستانی كرماشان كه خۆیان كردبووه كاندیدی مه‌جلیس، له بڕیاره‌كه‌یان په‌شیمان بوونه‌وه و ئیستعفایان دا.
كۆماری ئیسلامی له باروودۆخێكدا نومایشی بێشه‌رمانه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌بات كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا گه‌لێك جهنایاتی خوڵقاندووه. كوشتنی پتر له ١٥٠٠ كه‌س له ئاخێزی مانگی خهزهڵهوهردا ، كه ڕژیم به ئامانجی ڕێگری له كاریگه‌ریی خراپ دانان له‌سه‌ر نومایشی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی، هێستاش نه‌یوێراوه ئامارێكی واقعی بداته ده‌ر، هه‌روه‌ها درۆ و فریوكاریهكانیان سه‌باره‌ت به به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی كه مه‌رگی ١٧٦ ئینسانی بێ تاوانی لێكهوتهوه و ته‌نات زۆر نامرۆڤانه ڕێگه‌یان به بنه‌ماڵه جه‌رگ سووتاوهكانیش نه‌دا كه بۆ ناشتنی ته‌رمی ئازیزانیان ڕێوڕه‌سم بگرن، له زۆمره‌ی ئه‌و جهنایهتانهن. قیزه‌ونی ئه‌و جه‌نایه‌تانه به‌جۆرێكه كه هه‌تا ئێستا ڕژیم نه‌یوێراوه سندووقی ڕه‌شی فڕۆكه‌كه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه بداته ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان. له وه‌ها باروودۆخێكدا، خامنه‌یی و ڕووحانی و باقیی سه‌رانی خوێنڕێژی ڕژیم به‌وپه‌ڕی بێشه‌رمیه‌وه بۆ مه‌شرووعیه‌ت دان به دسه‌ڵاتی نامهشرووعیان، له خه‌ڵك ده‌پاڕێنه‌وه كه به‌ره‌وپیری سندووقه‌كانی ده‌نگدان بڕۆن. ئه‌وان به‌نیازن به وێنه گرتن له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له شوێنی گاڵته‌جاڕیی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان، بۆ فریوی بیروڕای گشتی، به‌ڵگه‌ی هه‌بوونی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆخۆیان ساز كه‌ن. ئه‌وه ته‌نیا ئامانجی ڕژیم بووه له به‌ڕێوه‌بردنی نومایشی هه‌ڵبژاردن و له‌و پێناوه‌شدا ڕووی كردووه‌ته فریوكاری و بزواندنی هه‌ستی ناسیۆنالیستی و “ئێرانی بوون“.
بێ گومان، خه‌ڵك ده‌نگ به ڕژیمێكی گه‌نده‌ڵ و دز نادات كه به ده‌سه‌ڵاتی نهنگینی ٤٠ ساڵه‌ی خۆی ژیانی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری هه‌ژاری كۆمه‌ڵی وێران كردووه و پتر له ٧٠ له‌سه‌دی كۆمه‌ڵی ئێرانی خستووه‌ته ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه و یان هه‌ژاری و نه‌داریی تۆخی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون. كۆماری ئیسلامی هاوتای ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه‌كانی وه‌ك داعش و تاڵه‌بان، ده‌ستكه‌وتێكی بێجگه‌له هه‌ژاری و زه‌وت كردنی ئازادی و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ و خوێنڕشتن و كوشتار بۆ كۆمه‌ڵگا به‌دیاری نه‌هێناوه. بۆ ڕژیمی ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه ته‌نیا هه‌ڵبژاردن به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت مه‌جلیسی ئیسلامیش، بێجگه له ئامرازێك بۆ نومایشی ده‌خاڵه‌تی خه‌ڵك، شتێكی‌تر نه‌بووه. مه‌جلیسێك كه ده‌بێ نوێنه‌رانی په‌یڕه‌وی ئه‌سڵی ویلایه‌تی فه‌قیه و گوێ به فه‌رمان بن و له پاڵاوگه‌ی شۆڕای نیگه‌هبان و مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی مه‌سله‌حه‌ت و باقی ناوه‌نده ئیتلاعاتی و ئه‌منیه‌تیه‌كان تێپه‌ڕ بن. مه‌جلیسێك كه هه‌موو بڕیاره‌كانی به حوكمێكی حكوومه‌تی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و نوێنهرهكانیشی بێجگه‌له بێده‌نگی ئه‌ركێكی دیكه‌یان پێنه‌سپێردراوه. به‌و حاڵه‌وه پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا له هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسێكدا كه هه‌موو بڕیاره‌كانی ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به ئاسایی‌ترین ته‌وه‌ری وه‌ك چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی بێنزین، له‌سه‌ره‌وه ده‌رده‌كرێ، ده‌نگدانی خه‌ڵك له‌و نێوه‌دا ده‌توانێ چ ڕۆڵێكی بێت؟
بێ گومان، ڕژیم بۆ به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵك له‌و نومایشی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا خه‌ت و نیشان ده‌كێشێت. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا خه‌ڵكیش شپرزه‌یی و لاوازبوونی ڕژیم ده‌بینن و ده‌زانن كه ناتوانێ له به‌رامبه‌ر بایكۆتی به‌ربڵاوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران كارێك بهرێوپێش به‌رێت. ئه‌وه‌یكه له ئێستادا ڕژیمی نیگه‌ران كردووه، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دووباره‌ی ئاخێزی جه‌ماوه‌ریه له جه‌ره‌یانی به‌ڕێوه‌چوونی ههڵبژراندنهكانی دا. خه‌ڵك هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژیم به جیددی وه‌رناگرن و له‌و گاڵته‌جاڕیه‌دا به‌شداری ناكه‌ن. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ڕێگه ناده‌ن ڕژیمێكی دژه مرۆڤ، له حزووری ئه‌وان له به‌رده‌م سندووقه‌كانی ده‌نگدان، كه‌ڵكی نابه‌جێ وه‌رگرێت و ژێستی ڕه‌وابوونی خۆی پێوه‌بگرێ.
خه‌ڵك له ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا به به‌رز كردنه‌وه درووشمی ” مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی“، بژارده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵبژارد. ڕۆژی هه‌ینیش به “پشت كردن له سندووقه‌كانی ده‌نگدان“، ئه‌و كاره‌ساته له خامنه‌یی وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێنن كه پێشتر ترسی خۆی له‌و ڕۆژه ده‌ربڕیبوو. بێ گومان خه‌ڵكی كوردستانیش، هه‌روه‌ك چۆن ٤٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕێفراندۆمی ساخته‌ی و درۆیینی “كۆماری ئیسلامی نه یه‌ك وشه زیاد و نه یه‌ك وشه كه‌م“یان یه‌كپارچه بایكۆت كرد، له ئێستاشدا بایه‌خێك به نومایشی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ڕژیمه خوێنڕێژه ناده‌ن. ئه‌مجاره‌شیان به به‌شداری نه‌كردن و بایكۆتی هه‌ڵبژاردن، بۆ جارێكی دیكه به ڕژیمی كوشتار و جه‌نایه‌ت، ڕژیمی هه‌ژاری و برسێتی و بێكاری، به ڕژیمی ئێعتیاد و له‌ش فرۆشی، ڕژیمی دزان و گه‌نده‌ڵان، “نا“یه‌كی به‌ته‌وژم ده‌ڵێنه‌وه. خه‌ڵكی خه‌باتكاری كوردستان، ئه‌و گرووپ و كه‌سانه‌ی وا ته‌بلیغ بۆ گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و یان به‌ره‌وپیری سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌ڕۆن، به مۆره و لایه‌نگرانی مانه‌وه‌ی ڕژیم ده‌زانن و بێ گومان لێیان خۆش نابن.