کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

بایكۆتی مه‌راسمی ڕێپێوانی ده‌یه‌ی فه‌جر له‌ زانكۆی كوردستان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی ڕێبه‌ندان، خوێندكارانی زانكۆی كوردستان مه‌راسمی حكوومه‌تی ده‌یه‌ی فه‌جریان بایكۆت كرد و هیچ خوێندكارێك تێدا به‌شدار نه‌بوو.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، به‌رپرسانی زانكۆی كوردستان بڕیاریان دابوو كه‌ ڕێپێوانێك به‌ بۆنه‌ی ده‌یه‌ی فه‌جر له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی ئه‌و زانكۆیه‌ به‌ به‌شداری كارمه‌ندان و خوێندكاران به‌ڕێوه‌ ببه‌ن، به‌ڵام خوێندكاران بایكۆتیان كرد و هیچ كه‌س تێدا به‌شداری نه‌كرد. ڕۆژی ڕابردووش له‌ ڕاپۆرتێكدا هه‌وڵی حه‌راسه‌ت و سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری خسووسی خوێندكاران له‌ به‌شی ڕاوێژكاری ئه‌و زانكۆیه‌ بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كرا.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و خووزستان

-

چۆڵكردنی ١٢ خانووی ئاوایی سلۆكی مهاباد به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی

-

سه‌پاندنی سزای ١٥ ساڵ زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتیه‌كی كورد له‌ قووچان

-

ناڕوونی چاره‌نووسی “دلێر زاهدی پور” له‌ گرتووخانه‌ی مه‌ریوان

-

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی گرووپی مللی فولادی ئه‌هواز

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئه‌راك دژبه‌ پیسبوونی هه‌وا

-