ڕۆژی شه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، كارزارێكی به‌رین بۆ بایكۆتی فرۆشگاكانی ترندیۆل به هۆی له‌سه‌ركار ده‌ركردنی كرێكارانی به‌شی ئه‌نبار ده‌ستی پێكرد و به هه‌زاران كه‌س په‌یوه‌ست به‌و چالاكییه بوون.
به‌دوای ئه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌نجیره فرۆشگاكانی ترندیۆل هه‌وڵی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاریان دا، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت كۆمه‌ڵێك كرێكاریان له‌سه‌ر كار ده‌ركرد. بێكاركردنی كرێكاران كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای لێ كه‌وته‌وه و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تیه سیاسی، مه‌ده‌نی و هونه‌رییه‌كانی ئه‌و وڵاته پشتیوانی خۆیان له كرێكارانی ناڕازی ڕاگه‌یاند و په‌یوه‌ست به كارزاری بایكۆتی فرۆشگاكانی ترندیۆل بوون.