ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لە ڕۆژانی ڕابردوودا بنەماڵەی لانیکەم ١٠ کەس لە ئەندامانی پێشووی حیزبە کوردستانییەکانیان لەو شارە بانگ کردووە و ژمارەیەکیان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دەستبەسەر کراون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەم گوشارانە دوای کوژرانی کادرێکی ئیدارەی ئیتلاعات بە ناوی “خدر مەنگوڕ” زۆر بووە و تەنانەت دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراو لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان چوونەتە ماڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی پێشووی حیزبە کوردستانییەکان و هەڕەشەی کوشتنیان لێیان کردووە.