ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان، به تۆمهتی “تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتیی” له لایهن دادسەرای گشتی ئهمشارهوه بانگ كراوه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، “ئارام فەتحی”، شاعیر و چالاکی مەدەنیی لە فەیسبووکی شەخسیی خۆیدا، نووسیوویەتی: “لە چەند ساڵ پێش بە هۆی چوونە دەرەوە لە ئێران، لە لایەن کۆڕی قەزایی قودسی شاری تاران بە سێ ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کراوم. ئەمساڵ، پاش وەرگرتنی پاسپۆرت لە ئیدارەی پاسپۆرتی شاری مەریوان، لە ڕێکەوتی ١١ی مانگی خاكهلێوه پاسپۆرتەکەم لێسەندرایەوە. پاش ٥ مانگ بەدواداچوون لە ئیدارەی پاسپۆرتی پارێزگا، نە تەنیا پاسپۆرتەکەیان ئازاد نەکردووه، بەڵکوو هەتا ئێستا هیچ وڵامێکی ڕوونم دەست نەکەوتووە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە من “ممنوع الخروج” نەبووم و تەنیا حوکمی سێ ساڵ زیندانی تەعلیقیم هەیە.” ناوبراو ههروەها نووسیوویەتی: ” چەند ڕۆژ پێش بانگهێشتنامەیەکم لە لایەن دادگوستەریی شاری مەریوانەوە پێگەیشتووه کە بۆ دوایین جار دهبێ لە دادگا بە تۆمەتی تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتیی ئامادە بم”.