ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌رمانان، دادگای ڕژیم له شاری ئه‌هواز له ڕێگه‌ی ناردنی په‌یام، زیاتر له ٥٠ كرێكاری ناڕازی گرووپی سه‌نعه‌تیی فوولادی بۆ ڕاگه‌یاندنی حوكمی نیهایی بانگهێشتی لقی بیستی دادگای ئه‌مشاره كردن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به پێچانه‌وه‌ی حاڵه‌تی ئاسایی خۆی كه پێشتر حوكمی ده‌ركراو له ڕێگه‌ی سیسته‌می ناسراو به “سه‌نا” ڕاده‌گه‌یندرا، دادگای ڕژیم داوای له كرێكارانی گرووپی میللیی فوولاد كردووه كه له ڕۆژانی داهاتوودا سه‌ردانی دادگای ڕژیم له‌مشاره بكه‌ن و به شێوه‌ی حزووری ئاگاداری حوكمه‌كه‌یان ببنه‌وه.