کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

بانگ كردنی كرێكارانی ئازه‌ر ئاب له‌ لایه‌ن دادگا

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “ئازه‌ر ئاب”ی ئه‌راك كه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌رمانان بۆ پشتیوانی له‌ كرێكارانی هێپكۆ چووبوونه‌ شوێنی ئه‌م كارخانه‌یه‌، له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ بانگ كراون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌.

به‌ پێی وێنه‌ بڵاوكراوه‌كان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ئازه‌ر ئاب به‌ هه‌ڵواسینی به‌نێر له‌ به‌رامبه‌ر ده‌رگای ورودی كارخانه‌ی هێپكۆ كه‌ كرێكاره‌كانی ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن، پشتیوانی خۆیان له‌م كرێكارانه‌ ده‌ربڕیوه‌‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، كرێكارانی كارخانه‌ی هێپكۆی ئه‌راك ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی دژه‌ شوڕشه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ریان و له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌، لانیكه‌م ١٥ كه‌س له‌ كرێكاران برینداربوون و ٢٨ كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كان، ٢١ كه‌س له‌ كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ دوای دانانی وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد كراون.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و خووزستان

-

چۆڵكردنی ١٢ خانووی ئاوایی سلۆكی مهاباد به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی

-

سه‌پاندنی سزای ١٥ ساڵ زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتیه‌كی كورد له‌ قووچان

-

ناڕوونی چاره‌نووسی “دلێر زاهدی پور” له‌ گرتووخانه‌ی مه‌ریوان

-

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی گرووپی مللی فولادی ئه‌هواز

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئه‌راك دژبه‌ پیسبوونی هه‌وا

-