به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌درێژه‌ی گوشار بۆ سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی ئێران و كوردستان، “ئێسكه‌نده‌ر لوتفی” چالاكی مۆعه‌لیمانی شاری مه‌ریوان، له‌لایه‌ن لقی دوو لێپرسینه‌وه‌ی دادگای شاری سنه، بانگ كرا.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ناوبراو پێشتریش چه‌ندین جار به تۆمه‌تی “پڕوپاگه‌نده له‌دژی نیزام” و “كۆبوونه‌وه، كۆكردنه‌وه و هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ له فه‌زای مه‌جازی، له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری سنه مه‌حاكه‌مه كرابوو. شایانی باسه، “ئێسكه‌نده‌ر لوتفی” ئه‌ندامی شوڕای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوی سه‌راسه‌ری ئێران له ساڵه‌كانی ٨٦ تا ٨٩، به تۆمه‌تی هاوشێوه دوورخرابوویه‌وه بۆ ئۆستانی ئه‌رده‌بیل.