به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار ٢٠ كه‌س له كرێكاران و چالاكانی كرێكاریی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، داوا كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بۆ سه‌رجه‌م ئه‌م كرێكارانه له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه نامه سه‌باره‌ت به ناردنی په‌روه‌نده‌كانیان بۆ لقی یه‌كی دادیاری دادسه‌رای گشتی ڕژیم له شارستانی شووش ناردراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا ناوی ئه‌م ٢٠ كه‌س بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كاتی چوونیان بۆ دادسه‌را هاوكاته له‌گه‌ڵ كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌نده‌رایه‌تی به‌شی خسووسی و سكاڵای كرێكاران له‌م پێوه‌نده‌دا. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كارخانه، له‌ئاست ئه‌منییه‌تی كردنی فه‌زای كارخانه بۆ چالاكانی كرێكاری ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی بوو.