دەنگیناڕەزایەتیخۆتانلەدژیژاراویکردنیقوتابیانبەرزتربکەنەوە
ژاراویکردنی قوتابیانی قوتابخانەکانی کچان هەروا دەرێژەی هەیە و لە ماوەی ڕۆژانی دواییدا لە شارەکانی کوردستان زیاتر پەرەی سەندوە. لە شاری سەقز هێرش بۆسەر ٦ قوتابخانە و ئەردەبیل بۆسەر ٥ قوتابخانەگوزارش کراوە، کە زیاترین ئاماری ژاراویکردنی کچانی قوتابیان هەبووە. کۆمەڵێک ویدۆ و هەواڵیش سەبارەت بە هێرشی شیمیایی بۆسەر ٢ قوتابخانە لە دیواندەرە، ٢ قوتابخانە لە نەغەدە، قوتابخانەیەک لە سنە، قوتابخانەیەک لە ورمێ، مەدرەسەیەک لە حەوتكهڵی ئوستانی خوزستان و قوتابخانەیەکیش لە پەردیسی ئوستانی تاران بڵاو بوونەتەوە. لە ئاکامی ئەم کردارە جەنایەتکرانەدا تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ قوتابی بروانەتە نەخۆشخانە کە حاڵی ژمارەیەکیان مەترسیدار ڕاگەیەندراوە. کاناڵی شۆڕای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سینفیەکانی فەرهەنگیانی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێ کە “کارۆ پهشابادی” منداڵێکی قوتابی خەڵکی کامیاران لە ئوستانی کوردستان و دانیشتوی تاران، کە بەهۆی هێرشی شیمیایی بۆسەر قوتابخانەکەیان ژاراوی ببوو، ڕۆژی هەینی ١٨ ی مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٢ لە نەخۆشخانەی میلادی تاران گیانی لەدەست دا. پەیکەری ئەم منداڵە گیانبەختکردوە رۆژی ١٩ ی مانگ لە ئاوایی” پهشاوا” لە نزیک شاری كامیاران ئەسپەردەی خاک کرا.
هێرشی جەنایەتکارانەی ئەم دواییە، کە زیاتر قوتابخانەی کچانی لە کوردستان گرتۆتەوە، ناڕازی ترین و ڕەزمەندەترین کچانی کردۆتە ئامانج. هەر ئەو جۆرەی کە ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن زیاترین هێرشی ژاراویکردن لە شاری سەقز بەڕێوەچووە کە یەکەم چەخماخەکانی شۆڕشی” ژن، ژیان، ئازادی” بە ڕەمزی” ژیان” لەوێوە لێدرا. ئەم ئاخێزە بوو بە شۆڕشێک کە زیاتر لە ٦ مانگ و نیوە درێژەی هەیە و هاودەنگی چالاکانەی بە ملیۆن کرێکاری کۆچبەر و پەنابەری ئێرانی و پێشڕەوانی ژن و پیاوی لە وڵاتانی جۆراوجۆری دنیاشی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە.
خامنەیی ڕۆژی ١٥ ی مانگی ڕەشەمەی ١٤٠١ لەژێر گوشاری خەبات و ناڕەزایەتی بەرینی نێوخۆیی و دەرەوە هەوساری لەسەر ئاتەش بە ئیختیارەکان داماڵی بۆ ژاراویکردنی قوتابیان( بە تایبەت کچان) و خوێندکاران. لەوێوە کە بە سەدان هەزار ژن و کچ، سەرەڕای هەوڵەکانی سەرکوتگەرانی ڕژیم، بە مەیلی خۆیان جلیان پۆشیوە و لە شوێنە گشتیەکان دەرکەوتون، ئەو سەرلەنوێ جەنایەتکارانی ئازاد کردوە تا درێژە بە ژاراویکردنی قوتابیانی کچ بدەن.
حەرەکەتی داماوانەی ژاراویکردنی ڕێکخراو لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمەوە بۆتە هۆی ناڕەزایەتی و کاردانەوەی خەباتکارانەی کەسوکاری قوتابیان و ژنان و پیاوانی ئازادیخواز. بۆ نمونە لە سەقز کەسوکار و خەڵک لە بەردەم قوتابخانەی مێعڕاج دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی. ئەوان هێرشی مەئمورانی هەمیشە ئامادە لەمەیدانی جەنایەتیان پوچەڵ کردوە و خوازیاری ناساندنی ئامران و بکەرانی جەنایەتەکە بوون.
کۆمەڵە دوێنێ بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندنێک هێرشی ترۆریستی کۆماری ئیسلامی و باندە مافیاییەکانی لەدژی کچانی قوتابی بە توندی مەحکوم کرد. کۆمەڵە لەم ڕاگەیەندراوەدا داوا لە جەماوەری خەڵکی کوردستان دەکات تا ناڕەزایەتی کەسوکار و ژنان و پیاوانی ئازادیخواز لە سەقز بکەنە سەرمەشق و پەرەی پێبدەن. لەم ڕاگەیاندنەدا جەخت کراوەتەوە کە نابێ لە بەرانبەر ئەم جەنایەتە ڕێکخراوەدا بێدەنگ بن. کاردانەوەی خەباتکارانە لە بارودۆخی سیاسی ئێستادا و لەسەر ناوەرۆکی بێتوانایی هەمەلایەنە و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتری کۆماری ئیسلامی دەتوانێ پەرە بستێنێ و باندەکانی دەسەڵاتدار و شەخسی خامنەیی ناچار بکات تا” ئەتەش بە ئیختیارە” بەکرێگیراوەکانی بە شێوەی کاتیش بووە پاشەکشە پێبکات.
پێوستە جەنایەتکارانی ژاراویکردن، وەک بەسیجی هێرشبەر بۆسەر ژنانی ئازادیخواز لە شاندیزی مەشهەد، شناسایی بکرێن و بۆ تەنبێکران بە خەڵک بناسێندرێن، تا ئیتر کەس نەوێرێت ژنان و کچان و لاوانای ئێمە بکاتە ئامانجی ئەم جۆرە کردارە جانەیەتکارانە. ناڕەزایەتی و خەباتی گشتی دەژبە ژاراویکردن، کە لە درێژەی حەرەکەتی شۆڕشگێرانەی ئێستا لە ئێران بەڕێوەدەچێت، تەنیا ڕێگای بەرگرتنە لە بەردەوام بوونی ژاراویکردن و شۆڕشی خەڵکی ئێرانیش هەنگاوێک بەرەو پێش دەبات.