ئیسماعیل بەخشی چالاکی کرێکاری و ئه‌ندامی سه‌ندیكاری كرێكارنی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و داوای لە هه‌موو کرێکاران و مووچەخۆرانی ئێران کرد بۆ پشتیوانی له كرێكارانی مه‌عده‌نی ته‌به‌س پەیوەست بە ما‌نگرتنی گشتی بن.
ئیسماعیل بەخشی لە بەشێک لە ڕاگەیاندنەکەیدا وتی: دوابەدوای ڕووداوە ترسناکەکەی مەعدەنی تەبەس، کاتی ئەوە هاتووە هەموو کرێکاران و موچەخۆرانی ئێرانی مانگرتنێکی سەراسەری بەڕێوە ببەن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، گرێبەستی كاتی و کەمی حەقدەست. ئه‌و چالاكه كرێكارییه هەڕوەها داوای لە هەموو خەڵکی ئێران كرد پشتیوانی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه بن و یارمه‌تیان بده‌ن.