ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی شاری پیرانشار له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له خه‌ڵكی ژینگه دۆستی ئه‌و شاره ده‌كات كه كاژێر 2ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، به مه‌به‌ستی پاراستنی ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه به‌شداری هه‌ڵمه‌تی چاندنی داربه‌ڕوو له كوێستانه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بكه‌ن.
له بانگه‌وازیه‌كه‌یاندا هاتووه بە مەبەستی پەرەپێدان بە ڕەوت و هزری ژینگەپارێزی و گرینگیی پاراستنی دارستانەکان، هەڵمەتی بەڕووچاندن لەنێو دارستانەکانی “تەڕاش” و سەرەوەی “کانی‌جۆ” بەڕێوە دەچێت و داوامان لە خەڵکی خۆشەویستی پیرانشار هەیە کە بەشداریی بەرچاویان هەبێت و ئه‌گه‌ر پێیان ده‌كرێت منداڵەکانیش بەشداری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بكه‌ن هه‌تا بتوانین لە ئێستاوە فێری كه‌لتووری ژینگەپارێزییان بکەین.