کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بانگهێشت کردنی ژمارەیەک لە کاسبکارانی شاری مەریوان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە

بانگهێشت کردنی ژمارەیەک لە کاسبکارانی شاری مەریوان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە دۆلار و دینارفرۆشەکانی شاری مەریوان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ر حسابه‌ بانكییه‌كانیان دا گرتووه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ژمارەی ئەو کەسانە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت كراون نزیک بە ٣٠ کەسه‌ و شوناسی هەندێک لەو کاسبکارانە بە ناوەکانی حاجی “هادی” خەڵکی گوندی “خانمەکۆن”، “دانا” و “ئەردەشیر” دانیشتووی گەڕەکی “چوارباخ”ی مەریوان، “هێمن” خەڵکی گوندی “ولەژێر”، “ئومید” خەڵکی گوندی “ئاگجە”ی سەر بە ناوچەی سەرشیو و”عوسمان ئازەری” خەڵکی گوندی “مێرگەدرێژ” ڕاگەیاندووە. به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌، “ئیدارەی ئیتلاعات بەو هاووڵاتییانەی ڕاگەیاندووە دەبێ سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی گشتی لە شاری تاران بکەن و حاجی هادی بارمتەی چەند میلیاردیی داناوە”.