ڕۆژدی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌مه، “ڕه‌زا ڕه‌مه‌زان زاده” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه بانگهێشتی دادسه‌رای ئێڤین كرا و له‌و كاته‌وه بێسه‌روشوێن كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
“ڕه‌زا ڕه‌مه‌زان زاده” پێشتر و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو پێشتر و له ٢ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی، به بیانووی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ ده‌ستبه‌سه‌ر و به سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا، به‌ڵام مانگی گوڵانی ١٤٠٠ پاش تێپه‌ڕكردنی ١٨ مانگ به‌ندكران به شێوه‌ی كاتی و مه‌رجدار ئازاد كرا.