هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بەناوی “خەلیل عەینی” لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری شنۆ گوشاریان خستووەتە سەر ئەم هاووڵاتییە کە دەبێت کوڕەکەی بە ناوی “سدیق عەینی” کە لە ئێستادا لە دەرەوەی وڵاتە دەژیت بگەڕێتەوە بۆ ئێران و خۆی ڕادەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بکات. جێگای ئاماژەیە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، “سدیق عەینی” کە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، پاش پێدانی مەرەخەسی لە زینداین ئەردەبێڵ، ئێرانی بە جێهێشتووه و وەک پەنابەرێکی سیاسی پەنای بۆ وڵاتێکی دەرەکی هێناوه.