ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، حه‌وت هاووڵاتی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “نالووس“ی سه‌ر شارستانی شنۆ، به ناوه‌كانی “ڕه‌زا ئیسلام دووست“، “ئومید ئیسلام دووست“، “سامان ڕه‌سووڵزاده“، “سه‌نعان ڕه‌سووڵزاده“، “دیاكوو محه‌ممه‌دگه‌وری“، “هادی حه‌سه‌ن زاده” و “ئه‌شكان شكاك” بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره كراون و لێپرسینه‌وه‌یان لێكراوه.
به پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شنۆ ئه‌و حه‌وت هاووڵاتییه‌ی به بیانووی به‌شداری كردن له ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كردوون. جێی ئاماژه‌یه كه به‌رپرسانی ئیتلاعاتی شنۆ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌و هاووڵاتییانه كردووه و به‌ڵێنیان لێ وه‌رگرتوون چیتر به‌شداری هیچ جۆره ڕێوڕه‌سمێك نه‌كه‌ن.