کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی سنه‌

بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی سنه‌ 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، زیاتر له‌ ٧٠ كه‌س له‌ په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی سنه‌ بۆ حه‌راسه‌ت و لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت بانگهێشت كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،له‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردووه‌دا، واته له‌ ڕۆژی ١٧ی ڕێبه‌ندانه‌وه‌ زیاتر له‌ ٧٠ كه‌س له‌ په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی سنه‌ له‌لایه‌ن حه‌راسه‌تی زانكۆی زانیاری پزیشكی و زیاتر له‌ ١٠ كه‌س بۆ لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كان یان ئیتلاعاتی سپای پاسداران بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌.