کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ 4

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوڵاتییەک بە ناوی “سەلاح بەهرامیان” خەڵکی گوندی “گەندەویڵە”ی سەر بە شاری شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی سزای به‌ندكرانه‌كه‌ی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “سەلاح بەهرامیان” لە ڕێکەوتی 22ی خاکەلێوەی ئه‌مساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتووخانەیەکی ئه‌منی سپای پاسداران لە ورمێ ڕاگوێزرابوو. دواتر ناوبراو لەلایەن دادگای ڕژیم لە شاری شنۆ بە تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.