کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ کاسبکاری سەقزی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ کاسبکاری سەقزی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی

ڕۆژی شەممە ١٧ی مانگی ڕەزبەر، سێ کاسبکاری سەقزی بە ناوەکانی “فاتێح، فەرهاد سۆهرابی و ئەحمەد شێخ ڕەحیمی”، لەلایەن ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەسه‌ر بانگهێشت کردنی ئەو سێ کاسبکارە سەقزییە ڕایگەیاند: “بەهۆی گوشاری شارەداری و فەرمانداریی ئەو شارە بۆ سەر کاسبکارانی تەڕەبار و میوەفرۆشییەکانی سەقز، بە مەبەستی چۆڵکردنی شوێنی کارەکەیان و ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەو سێ کاسبکارە، ئیتلاعات ئەو هاووڵاتییانەی بانگهێشت کردووە”. هه‌روه‌ها ڕۆژی یەکشەممە، یەکێک لەو سێ کاسبکارە سەقزییە بە ناوی “فاتیح محەممەدی” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ كرا.