ڕۆژی سێشەممە و چوارشه‌ممه 4 و ٥ی جۆزەردان، “موزەفەر ساڵەح نیا” چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی ئیتحادیه‌ی ئازادی كرێكاران و هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌ك به ناوی “كه‌مال عه‌زیزی” خه‌ڵكی ئاوایی “شیان”ی سه‌ر به شاری سنه بانگھێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ماوه‌ی چەند رۆژی رابردودا، چەندین چالاکێکی کرێکاری و مه‌ده‌نی لە شارەکانی سنە، سەقز و مەریوان بانگھێشتی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان كراون و دوای لیپرسینەوە به تۆمه‌تی”به‌شداری له ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر و یا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان لێكراوه. جێی ئاماژه‌یه كه دەستبەسەر كردنی هاووڵاتییان و چالاکانی سیاسی و مەدەنی درێژەی سیاسەتی هەڵاواردنی حکومەتی ئێران دژی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانه کە پتر لە چڵ ساڵە بەردەوامە.