به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “بورهان سه‌عیدی” چالاكی كرێكاری ناسراوی خه‌ڵكی شاری سنه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی گوڵان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “بورهان سه‌عیدی”، ناوبراو پاش سه‌ردانی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی له‌به‌رده‌ست دا نییه. شایانی باسه كه له كاتی دیداری بنه‌ماڵه‌ی گیانه‌بختكردوو “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاری سنه هه‌شت كه‌س به‌ناوه‌كانی “هاجه‌ر سه‌عیدی”، “عه‌بدۆڵڵا خه‌یرئابادی”، “شادمان كه‌ریمی”، “سیروان مه‌حموودی”، “ئێقباڵ پێشكاری”، “خه‌بات مه‌حموودی”، “حه‌بیبۆڵڵا كه‌ریمی” و “ئه‌مین حه‌سه‌ن ئابادی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون كه ڕۆژی ڕابردوو “ئه‌مین حەسەن ئابادی” به‌هۆی نه‌خۆشی و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئازاد كرابوو.