کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ سنه‌

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ سنه‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به‌ ناوی “ڕه‌حمان مه‌حموودنژاد” پاش بانگهێشت بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ ده‌سته‌سه‌ر كرا.

“ڕه‌حمان مه‌حموودنژاد” ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “شێوه‌توو”ی سه‌ر به‌ شاری سه‌قزه‌ و پیشه‌ی كه‌شاوه‌رزیه‌. ناوبراو ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ گرتووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ ڕاگیراوه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌و هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.