کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سوهه‌یلا زاڵ به‌یگی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی قه‌زوێن له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و نادر پورخانی، چالاكی سنفی موعه‌لیمانی ڕوودسه‌ر له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه‌ بانگهێشت كراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، سوهه‌یلا زاڵ به‌یگی، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ بانگهێشت و پاش سه‌ردان كردنی بۆ ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌، به‌ تووندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گوازراوه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، نادر پورخانی، موعه‌لیمی خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی ڕوودسه‌ر له‌لایه‌ن لقی ١٠٤ی دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ل بانگهێشت كراوه‌ و ئه‌بێ ڕۆژی ٢١ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ خۆی به‌و ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌ بناسێنێت.