ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “بێهرووز موروه‌تی” به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌ینی كه‌مئه‌ندامانی تاران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و ماڵه‌كی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پشكێندرا، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی كه‌مه‌ئندامانی قه‌زوێن به ناوی “له‌یلا میرخۆشحاڵ” پاش بانگهێشتی بۆ حه‌راسه‌تی ئیداره‌ی بێهزیستی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “بێهرووز موروه‌تی” ساڵی ڕابردووش به‌هۆی “ته‌حریمی ڕۆژی جیهانی كه‌مئه‌ندامان به مه‌به‌ستی پاڵپشتی خه‌ڵكی ڕاپه‌ریوی ئێران” بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران بانگهێشت كرابوو. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه بۆ جارێكی دیكه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگهێشت كرا و هێزه‌كانی ڕژیم وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ده‌ستیان به‌سه‌ر له‌بتۆپ و كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ناوبراودا گرت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه “له‌یلا میرخۆشحاڵ” پاش بانگكرانی له‌لایه‌ن حه‌راسه‌تی ئیداره‌ی بێهزیستی قه‌زوێن ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی له‌یلا، كچه‌كه‌یان نه‌خۆشی “اس.ام.ای” هه‌یه و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.