ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “بابه‌ك مورادیفه‌ر” یاساناس و چالاكی سیاسی خه‌ڵكی تاران پاش بانگهێشت بۆ دادسه‌رای ئێڤین ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
“بابه‌ك مورادیفه‌ر” ڕۆژی ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” بۆ تۆمه‌تی “تێكدانی بیروڕای گشتی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ئێڤین ڕاگیرا. ناوبراو مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا به‌ڵام ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.