کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتیه‌ك له‌ مهاباد

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناوی “سامان ئۆوه‌یسی” پاش بنگكران بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، “سامان ئۆوه‌یسی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، به‌ هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌، به‌دوداچوونه‌كانیان بێ ئاكام بووه‌ و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كه‌یانن. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ، ١٩ شارومه‌ند و چالاكی مه‌ده‌نی له‌ شاره‌كانی سنه‌، دێهلۆڕان، بۆكان، شنۆ، سه‌رپۆلی زه‌هاو، ئیلام و سه‌قز له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌شداری محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌ڕانسه

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ له‌نده‌ن و هێرشی به‌كرێگیراوانی ڕژیم

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌ ئاڵمان

-

پشتڕاستبوونه‌وه‌ی حوكمی زیندانی “كه‌ریم بۆستانچی” چالاكی فه‌رهه‌نگیانی ته‌ورێز

-

ڕه‌دكردنی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ئاروین قه‌هره‌مانی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی پارس پامچاڵ له‌ قه‌زوێن

-