ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ناوی “ئومید ئیبراهیمی” پاش بانگهێشتكرانی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شنۆ “ئومید ئیبراهیمی”یان له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیه‌وه بانگهێشت كردووه و پاش سه‌ردانی ناوبراو بۆ ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه، به‌هۆكارێكی نادیار ده‌ستبه‌سه‌ركراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٠ی مانگی گوڵانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی و له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی له زیندانی شنۆ ئازادكرابوو.