له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی شه‌پۆلی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له سه‌رانسه‌ری ئێران، “كۆمیته‌ی به‌دواداچوونی پارێزه‌رانی ژێر مه‌ترسی” كه سه‌ر به “یه‌كێتی كانوونی پارێزه‌رانی ئێرانه” به سازكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خوازیاری ڕاگرتنی شه‌پۆلی بانگهێشت و به‌ندكردنه‌كان بوو.
ئه‌و كۆبوونه‌وه له باروودۆخێكدا به‌ڕێوه ئه‌چێت كه له‌ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك له پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری له‌وانه “موحسن بورهانی”، “سه‌مین چراغی”، “حه‌سه‌ن یوونسی”، “عه‌لی موجته‌هدزاده”، “عه‌لی شه‌ریف زاده”، “ئه‌بۆلفه‌زل حه‌مزه”، “محه‌ممه‌دعه‌لی كامفیرووزی”، “میترا ئیزه‌زدی فه‌ر”، “سه‌عید ئاینه‌وه‌ند” و “مه‌رجان ئیسفه‌هانیان” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی تاران و دادسه‌رای ئه‌منیه‌تی ئوستان بانگهێشت كرابوون.