به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕادا فاتحی” خۆشكی هه‌میشه زیندوو “ڕامین فاتحی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”، له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای گشتی و ئینقلابی سنه‌وه بانگهێشت كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی ڕاده‌ستی “ڕادا فاتحی” كراوه، ناوبراو ئه‌بێ ڕۆژی ٢٦ی خاكه‌لێوه به تۆمه‌تی “تێكدانی نه‌زم و ئاسایشی گشتی” خۆی به له‌قی ١٠١ی دادگای گشتی و ئینقلابی سنه بناسێنێت. ناوبراو ڕۆژی ٢٢ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو برای به‌ناوه‌كانی “ڕامین” و “وریا” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندرابوو. شایانی باسه كه هه‌میشه زیندوو “ڕامین فاتحی” له ڕێكه‌وتی ٩ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كرد و “ڕادا” و “وریا” پاش سێ حه‌وتوو لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات به‌دانانی بارمته‌ی دوو ملیارد تمه‌نی ئازاد كرابوون.