“ناهید شه‌قاقی، ئه‌كره‌م نه‌سیریان، مه‌ریه‌م مۆحه‌ممه‌دی و ئه‌سرین ده‌ركاله” چوار چالاكی مافی ژنان له ڕێگای بانگهێشتێكه‌وه به مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌یان له لایه‌ن دادگاوه بانگهێشت كران.
ئه‌م چالاكانه پێشتر له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری تاران سه‌رجه‌م به ١٦ ساڵ و ٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوون، ئه‌م حۆكمه سه‌ره‌نجام بۆ هه‌ر یه‌كیان ٩ مانگ كه‌م كراوه‌ته‌وه. به پێی ئه‌م ڕاگه‌یندراوه كه ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌ممه له ڕێگای پوستی ئێلكترۆنیكی به‌م چالاكانه وتراوه، ئه‌م چوار تێكۆشه‌ره ده‌بێ تا ڕۆژی ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ خۆیان به به‌شی ئێجرای ئه‌حكام بناسێنن.