“ئه‌میر ئه‌میرقولی”، “محه‌مه‌د ئێران نژاد”، “مازیار سه‌یدنژاد” و “نگین ئارامش” چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی دانیشتووی تاران، له‌دوای په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فوونی سه‌رجه‌میان بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری تاران كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم داوایان له‌و چوار كه‌سه كردووه كه هه‌تا ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره بكه‌ن. شایانی باسه له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فوونیه‌دا به ئه‌و چالاكانه وتراوه له چوارچێوه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ت و به‌زاندنی هێڵی سوور ده‌بێ سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌ی ڕژیم بكه‌ن.