ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، چوار چالاكی كرێكاری شاری سنه به‌ناوه‌كانی “سه‌ید غالب حسێنی“، “سه‌ید خالد حسێنی“، “مزه‌فه‌ر ساڵح‌نیا” و “نامێق باباخانی“ له ئه‌ندامانی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان و یهكیێتی ئازادی كرێكاران بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره كران.
به‌پێی ئه‌و بانگهێشتنامه‌یه، بڕیاره كاتژمێر ٨ی به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌و چوار چالاكه كرێكارییه خۆیان به ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه بناسێنن. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری بانگهێشتی ئه‌و چوار چالاكه كرێكارییه له‌به‌رده‌ستا نییه به‌ڵام شایانی باسكردنه كه سێ كه‌س له‌و چوار كه‌سه به‌هۆی پێداگری له‌سه‌ر مافی كرێكاران پێشینه‌ی زیندانیان هه‌یه.
