ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ١٩ و ٢٠ی مانگی گوڵان، چالاكی سنفی “فاتمه(موژگان) ته‌دریسی” له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمانی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و “عا‌لیه موته‌لب زاده” چالاكی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره بانگهێشتی دادسه‌رای ئێڤین كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موژگان ته‌دریسی” له‌كاتی ڕۆیشتن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان له مه‌یدانی به‌هارستانی تاران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامین كراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردوو هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “عا‌لیه موته‌لب زاده” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه ناوبراویان بانگهێشتی دادسه‌رای ئێڤین كردووه. ناوبراو ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش كه‌وته به‌ر لێبوردی گشتی و له زیندان ئازاد كرابوو به‌ڵام ئه‌مه دووهه‌مین جاره بانگهێشتی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كان ده‌كرێت.