به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “ئومید ئه‌سه‌دی” كه له ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی پاركی منداڵانی ئاویه‌ر به‌شداری كردبوو بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی “شه‌هرام فه‌ڕ” كراوه.
به پێی زاینارییه‌كان، “ئومید ئه‌سه‌دی” ئه‌بێ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كاتژمێر ٨ی به‌یانی خۆی به ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تیه بناسێنێت. جێی ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ١ی ئه‌م مانگه بڕیار وابوو كه له پاركی منداڵانی ئاویه‌ر ڕێوڕه‌سمێك به‌بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌بچێت به‌ڵام له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕێگری لێكرا. سه‌ره‌ڕای هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كان خه‌ڵكی به‌شداربوو به‌رگریان له خۆیان كرد و ڕێوڕه‌سمه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌برد و لانیكه‌م ٣٠ كه‌س له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.