کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كرماشان بۆ دادسه‌رای ئه‌و شاره‌

بانگهێشتی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كرماشان بۆ دادسه‌رای ئه‌و شاره‌

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان ١٤٠٢، “بەهمەن نادری”، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان، دوای بانگهێشت بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی زانیارییه‌كان، بەهمەن نادری بانگهێشتی دادسەرای گشتی و ئینقلابی کرماشان کراوە و به تۆمه‌تی‌ “بانگەشە دژ بە حکومەت” لە ڕێگه‌ی بڵاوکردنەوەی بانگەواز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو تۆمه‌تبار كراوه‌. ناوبراو دوای چەند کاتژمێر دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.