ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار، ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “جه‌بار ته‌هماسبی” ناسراو به “هێژا” به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشانی “ماف” بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرا و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا “مێهرداد قادرمه‌رزی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی قوروه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موجه‌وزی په‌خشانی “ماف” مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن جێگری فه‌رهه‌نگی و میدیایی ئیداره‌ی ئێرشادی ئیسلامی كوردستانه‌وه هه‌ڵوه‌شێندرا و “جه‌بار ته‌هماسبی” بۆ دووهه‌مین جار بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شاری قوروه “مێهرداد قادرمه‌رزی” به‌رنامه‌نووسی كۆمپیۆتر و چالاكی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه گواسته‌وه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا ئه‌م كاته بێ‌ئاكام ماوه‌ته‌وه.