کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بانگهێشتی چالاكێكی كرێكاری و نادیاری چاره‌نووسی دوو چالاكی كرێكاری دیكه‌

ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه‌ كه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی دوو چالاكی كرێكاری به‌ناوه‌كانیعه‌باس هاشم پوورخه‌ڵكی شاری شنۆ وكامران ساختمانگه‌رچالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌، هاوكات هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم چالاكێكی كرێكاری دیكه‌یان به‌ناویحسێن پیرووتیخه‌ڵكی شنۆ بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێكردووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ به‌رواری ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر چالاكانی كرێكاری خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ وسنه‌یان به‌ناویعه‌باس هاشم پووروكامران ساختمانگه‌رهاوكات له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ كوشتنیمه‌هسا ئه‌مینیده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌ و له‌و كاته‌وه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. جیگای ئاماژه‌یه‌ كه‌عه‌باس هاشم پوورله‌ چالاكانی كرێكاری و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری و هه‌روه‌ها ئه‌ندانی گرووپی شاخه‌وانیپێشڕه‌وی شنۆیه‌، هه‌روه‌هاكامران ساختمانگه‌ردۆخی ته‌ندرووستی باش نییه‌ و ئێستا بنه‌ماڵه‌كه‌ی نێگه‌رانی ته‌ندرووستی ناوبراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری شنۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌حسێن پیرووتیچالاكی كرێكاری و ژینگه‌پارێزی ئه‌و شاره‌ی بۆ لێپرسینه‌وه‌ بانگهێشت كرد به‌ڵام ناوبراو ئه‌و كاره‌ی به‌ نایاسایی زانی له‌ ناساندنی خۆی به‌ ئیداره‌ی ئیتلاعات خۆی بوارد.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی موعه‌لیمانی ژن له‌ به‌ریتانیا

-

گیانله‌ده‌ستدانی ١٢ منداڵی به‌لووچ به‌هۆی نوقم بوون له‌ هووته‌ك

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان

-

ڕێپێوانی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئێرانشار

-

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو له‌ تاران

-