ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، چالاكێكی كرێكاری شاری سنه به‌ناوی “ڕێبوار عه‌بدۆڵڵاهی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وی لێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج چالاكی كرێكاری شاری سنه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له پرسه‌ی چالاكێكی مه‌ده‌نی و زیندانییه‌كی پێشوو به‌ناوی “خه‌لیل ئه‌حمه‌دی” ناسراو به “خه‌لیل نه‌وه‌ڕه” به‌شداریان كردبوو و له‌وێ سروودی شۆڕشگیڕانه‌یان خوێندبوو، بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردووش سێ چالاكی دیكه‌ی كرێكاری سنه به‌ناوه‌كانی “سه‌ید غالب حسێنی”، “سه‌ید خالد حسێنی” و “موزه‌فه‌ر ساڵح‌نیا” و “نامیق باباخانی” له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زراندنی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت كرابوون.