کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی چالاكێكی كرێكاری شاری سنه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات

بانگهێشتی چالاكێكی كرێكاری شاری سنه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی خه‌رمانان، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ ناوی “په‌یام فه‌تحی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی توندی لێ كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سنه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری له‌ شۆڕشی ژینا، مه‌راسمی ٨ی مارس(ڕۆژی جیهانی ژن)، ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز، چالاكی ژینگه‌یی له‌گه‌ڵ شاخه‌وانان و په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ چالاكانی دیكه‌ی كرێكاری، پرسیارێكی زۆریان له‌ په‌یام فه‌تحی كردووه‌ و له ‌كۆتایی دا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری به‌شداری كردنی له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دووهه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان لێ كردووه‌.