کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی چالاكێكی كرێكاری بۆ دادگای ئینقلابی شیراز

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی به‌فرانبار، دادگای ئینقلابی شیراز “محه‌ممه‌د داوه‌ری” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی، به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی زیندانه‌كه‌ی بانگهێشت كرد.

“محه‌ممه‌د داوه‌ری” پێشتر له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شیراز به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی “مه‌حموود ساداتی” به‌ تۆمه‌تی “بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری” به‌ سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، زه‌وتكردنی پاسپۆرت، قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و دوورخستنه‌وه‌ بۆ شارستانی به‌ردسیری كرمان مه‌حكووم كرابوو. ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ له‌ په‌روه‌نده‌ێێكی دیكه‌دا به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یاره‌كانی كۆماری ئیسلامی” به‌ یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌. ناوبراو كارناسی ئه‌ندازیاری زانكۆی ئازادی یاسووج و خوێندكاری بواری كارناسی ئه‌رشه‌دی زانیاری سیاسی زانكۆی گوڵستان بووه‌ و پێشتریش چه‌ند جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

بڵاوكردنی تراكت له‌لایه‌ن كچانی شۆڕشگێڕی سنه‌

-

بانگه‌وازی خانه‌نشینكراوان و كارمه‌ندانی زانیاری پزیشكی كوردستان بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن

-

هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر گوندی هه‌نجیران له‌ مه‌ریوان

-

هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی زیندانی سنه‌ له‌ به‌ندكراوان

-

په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و به‌ندكراوانی سیاسی بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

بەیاننامەی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم

-