به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، “سەلاح ئازادی” ئه‌ندامی كانوونی سینفی مۆعه‌لیمانی مەریوان بۆ دادسەرای ئەو شارە بانگهێشت کرا.
به پێی زانیارییه‌كان، دادسەرای مەریوان ئەو چالاکە سێنفییەی بە تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “تێکدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” و “لایەنگەری لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی فیلم و وێنە”، تۆمەتبار و بانگهێشت كردووه. ناوبراو بەپێی ئەو بانگهێشتنامەیە کە دوێنێ بەدەستی گەیشتووە دەبێ ڕۆژی ٢٧ی ئه‌م مانگه لە دادسەرای شاری مەریوان ئامادە بێت.