“ژاڵه ڕوحزاد”، موعه‌لیم و چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان و هاوژینی “ئیسماعیل گرامی”، چالاكی كرێكاری زیندانی كرا‌و له زیندانی تاران، ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی خاكه‌لێوه بانگهێشتی لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی ڕژیم له شاری تاران كراوه.
له نامه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی شاری تاران بۆ “ژاڵه ڕوحزاد” نێردراوه، ڕاگه‌یێندراوه كه ناوبراو به تۆمه‌تی ئه‌نجام دانی كۆبوونه‌وه و تێكدانی ئاسایشی وڵات له ڕێكه‌وتی ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه دبێت سه‌ردانی ئه‌و دادگایه بكات. جێگای ئاماژه‌یه بانگێشتی ئه‌و چالاكه فه‌رهه‌نگیه له دوای چڕتر بوونه‌وه گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر چالاكانی سنفی موعه‌لیمان ئه‌نجام دراوه.