“ئه‌فشین حسێن په‌ناهی” چالاكی مه‌ده‌نی ناسراوی شاری سنه له لایه‌ن دادسه‌رای گشتی ئه‌و شاره‌وه بۆ لێپرسینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵی بانگهێشتی ئه‌و ناوه‌نده كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دادسه‌رای گشتی شاری سنه ڕۆژی ١٨ی ئه‌م مانگه ناوبراوی بانگهێشت كردووه و بڕیار وایه به‌یانی بۆ لێپرسینه‌وه سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده بكات. به پێی زانیارییه‌كان دادسه‌رای شاری سنه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌ی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام و هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بانگهێشت كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه “ئه‌فشین حسێن په‌ناهی” ڕۆژی ٧ی مانگی گوڵانی ١٣٩٩ی هه‌تاوی به دوای تێپه‌ڕ كردنی سێ ساڵ زیندان له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ئه‌و شاره ئازاد كرابوو.