ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه، “مازیار سه‌یدنژاد” چالاكی كرێكاری ناسراوی ئێران به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ١٨ مانگ سزای به‌ندكرانه‌كه‌ی بانگهێشت كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مازیار سه‌یدنژاد” پێشتریش سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌ی گرووپی مێللی فوولادی ئه‌هواز له ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی سزای ٣ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو. شایانی باسه كه شه‌پۆلی بانگهێشت و به‌ندكرانی زیندانیانی سیاسی ئازادكرا‌و له‌وانه “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” و “كه‌یوان سه‌میمی” نیشانه‌ی چڕكردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی سه‌ركوت و نیگه‌رانی ڕژیم له هاتنی ڕۆژی جیهانی كرێكار و سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار و زه‌حمه‌تكێشی ئێرانه.