-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو و له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ڕۆژی جیهانی كرێكار، چه‌ندین چالاكی مه‌ده‌نی و كرێكاری له سنه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، ناسنامه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و چالاكه كرێكاری و مه‌ده‌نیانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات و دادگا كراون بریتیه له: “ڕه‌زا ئه‌مجه‌دی”، “كامران ساختمانگه‌ر”، “هاجه‌ر سه‌عیدی”، ڕامین كه‌ریمی، “فاتێح مه‌جیدی” سوسەن رازانی، رێبوار عەبدڵاهی، موزەفەر ساڵحی نیا، حەبیبۆڵا کەریمی “. شایانی باسه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر ساڵ و له‌گه‌ڵ هاتنی ڕۆژی جیهانی كرێكار به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی ئه‌و ڕۆژه چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری بانگهێشت ده‌كات. ڕۆژی ڕابردوو ئیداره‌ی ئیتلاعات ویستوویه‌تی به زۆره‌ملێ به‌ڵێننامه له چالاكانی كرێكاری سنه وه‌ربگرێت به‌ڵام هیچیان قبووڵیان نه‌كردووه ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه واژۆ بكه‌ن.بە پێیهەواڵی دیکە لە شاری سنە، هێزە ئەمنییەتیەکانی رژیم لە ترسی بەڕێوەچونی مەراسمەکانی روژی کریکار هەر لە ئێستاوە لە حاڵەتی ئامادەباش دان.