ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار، پێنج كرێكاری خانه‌نشینكراوی ئه‌هواز به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی و تێكدانی ئه‌منیه‌تی گشتی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌هوازه‌وه بانگهێشت كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج كرێكاری خانه‌نشینكراو به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د بروون”، “فه‌رهاد ڕه‌هداری”، “جه‌هانشاه ئه‌سه‌دنیا”، “حسێن ئه‌كبه‌ری” و “به‌هرام گورگان” به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تیكدانی ئاسایشی نیشتمانی له ڕێگه‌ی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی” بانگهێشتی دادگای ئینقلابی ئه‌هواز كراون، شایانی باسه كه ئه‌و پێنج كرێكاره له به‌رواری 24ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا بۆ جارێكی دیكه بانگهێشتی ئه‌و ناوه‌نده قه‌زاییه كرابوون.