به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ئینقلابی شاری ئه‌هواز پێنج كرێكاری خانه‌نشینكراوی به‌ناوه‌كانی “به‌هرام گورگان”، “فه‌رهاد ڕاهداری”، “جه‌هانشاه ئه‌سه‌دنیا”، “محه‌ممه‌د بروون” و “حسێن ئه‌كبه‌ری” بانگهێشتی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه كردووه.
به‌پێی ئه‌و بانگهێشتنامه‌یه، ئه‌و پێنج كرێكاره خانه‌نشینكراوه ئه‌بێ له ڕێكه‌وتی ٢١ی مانگی به‌فرانبار دا خۆیان به‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه بناسێنن. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و پێنج كرێكاره ڕۆژی ٢٤ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دادگای ئینقلاب به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی و ئیقدام دژی ئه‌منیه‌تی نیزام” به تاوانباری ناسیون. سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په په‌روه‌نده‌سازی ئه‌منیه‌تی بۆ كرێكارانی ناڕازی به توندی شه‌رمه‌زار كردووه و خوازیاری كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی كرێكاران بوو.