ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه بانگهێشته كران و پارێزه‌ری “محه‌ممه‌د قوبادلوو” به ناوی “مه‌هدۆخت دامغانپور” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه بانگهێشت كراوه.
پاش بڵاوكردنی به‌یانیه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی تاران دژبه له‌سه‌ركار ده‌ركردنی دكتۆر “ئه‌حمه‌د شه‌كه‌رچی”، حه‌راسه‌تی زانكۆ واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی بانگهێشت كردووه. هه‌روه‌ها “مه‌هدۆخت دامغانپور” پارێزه‌ری هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌د قوبادلوو” به‌هۆی ڕه‌خنه‌گرتنی له ده‌زگای قه‌زایی له‌سه‌ر ناڕوونی په‌روه‌نده‌ی قوبادلوو و دادگاییكردنی نادادپه‌روه‌رانه‌ی، بانگهێشتی دادگای ئینقلابی تاران كراوه.